بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەوکردنی پووک بە زۆری بە هۆی هەوکردنی بەکتریاکانەوە درووست دەبێت. پێویستە بە باشی پاک و خاوێنی دەم و ددان بکەیت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی پووک.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی ددانی ئەمریکی، هەوکردنی پووک، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەدەستدانی ددانه لە گەورەکاندا.
نیشانەکانی هەوکردنی پووک بریتین لە:
ئەو پووکانەی کە سوورن یان ئاوساوە
ئەو پووکانەی کە خوێنیان لێدێت لە کاتی فڵچەکردندا
ددانی شل
گۆڕانکاری لە شوێنی ددانەکان
چڵک لە نێوان ددان و پووک
ئازار لە کاتی خواردن./.