بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی گەڕانەوەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) و دەستپێکی دەیەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ هەینی 12 ی ڕێبەندانی 1403 ی کۆچی هەتاوی (31 ی کانوونی دووەمی 2025) لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوەچوو.
گەڕانەوەی ئیمام خومەینی لە 12 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی بووە هۆی خێراتربوونی پرۆسەی سەرکەوتنی شۆرشی گەلی ئێران و لە ماوەی 10 ڕۆژدا، واتە تا 22 ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ سەرکەوتنە گەورەکە بەدیهات و شۆڕشی ئیسلامی لە مێژووی ئێراندا لەدایکبوو و کۆتایی بە ڕژێمی شا وەک دارەدەستی ئەمریکییەکان هێنرا.
12 ی ڕێبەندان وەبیرهێنەری پێشوازییە مێژووییەکەی گەلی ئێران لە حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوییە پاش 15 ساڵ دوورکەوتنەوە لە وڵات.
کاتژمێر 9 و 37 خولەک و 30 چرکەی ڕۆژی 12 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی (1 ی شوباتی 1979) ئیمام خومەینی (رە) لە ڕێگای فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تارانەوە گەڕایەوە وڵات و پرۆسەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی خێراتر بوو تا لە 22 ی ڕێبەنداندا گەلی ئێران ئەو سەرکەوتنە گەورە و شکۆمەندانەیەی خۆیی لە مێژوودا تۆمار کرد./.