بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەردوو تیپەکە بۆ قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتییەکە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بڕیارە لە یاریگای ئیتیحاد یارییەکە لە لایەن سیتییەوە میوانداری بکرێت، هەروەها یارییەکەش گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ هەردوو تیپەکە.
بەڵام ئەو کێشە گەورەیەی کە ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی دەبێتەوە ئەو یاریزانانەن کە ناتوانن لە یاری گەڕانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیو لە گەڵ ڕیاڵدا یاوەری بکەن ئەگەر کارتی زەرد لە یاریگای ئیتیحاد وەربگرن. ئەنتۆنیۆ رۆدیگر، جود بلینگام، ئۆرلین شوامێنی، ئێدواردۆ کاماڤینگا و لوکا مۆدریچ ئەو یاریزانانەن کە لە مەترسی بێبەشبووندان.
ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید بە وریاییەوە یاری بکەن و دەبێت بزانین چارەسەری کارلۆ ئەنچیلۆتی چی دەبێت./.