بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وێندێرسۆن گالنۆ، یاریزانی باڵەکانی پۆرتۆ به واژۆکردنی گرێبەستێکی سێ ساڵە بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ بە فەرمی پەیوەندی بە ئەهلی سعوودیەوە کرد.
ئەم یاریزانە تەمەن 27 ساڵەی پۆرتۆ لە ساڵی 2022 ەوە تا ئێستا بەشداری لە 93 یاریدا کردووە و 26 گۆڵی تۆمار کردووە.
بە پەیوەندی گالنۆ بۆ یانەی ئەهلی، ژمارەی یاریزانە بیانییەکانی ناو تیپەکە گەیشتە 10 کەس. یانەی ئەهلی بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی سعوودیەدایە./.