بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیستەمی بەرگری جەستە بەرپرسە لە پاراستنی تۆ لە نەخۆشییەکان و یارمەتیدانی چاکبوونەوەی جەستە. بەڵام هەندێک جار ڕەنگە سیستەمی بەرگری کێشەی وەک لاوازی و کەمی و تەنانەت کاردانەوەی هەڵە بەرامبەر بە جەستەت هەبێت. ئەم کێشانە دەتوانن ببنە هۆی نیشانەکانی وەک هەستیاری، نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
هەندێک لەم کێشانە بریتین لە:
خەمۆکی
ماندوێتی زۆر
خورانی پێست
قژ هەڵوەرین
کێشەی گەدە یان ڕیخۆڵە
هەستیاری بە تیشکی خۆر
دووبارەبوونەوەی هەوکردنەکان
ئەو برینانەی کە درەنگ چاک دەبنەوە
وشکی چاو یان هەستکردن بە خۆڵ لە چاوەکاندا
دەست و پێی سارد بە ڕەنگی جیاواز لە پێستی جەستە./.