بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی ڕاپرسییەکەی ڕۆژنامەی مەعاریۆ پیشان دەدات کە تێڕوانینی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لە گەڵ تێڕوانینی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە ڕێژەی مسۆگەربوونی ئامانجەکانی شەڕی غەززە جیاوازییەکی زۆری هەیە.
ئەو ڕاپرسییە ئاشکرای کردووە کە تەنیا لە سەدا 4 ی زایۆنیستەکان دەڵێن ئامانجەکانی شەڕ بە تەواوی مسۆگەر بووە. لە سەدا 57 ی زایۆنیستەکان ڕایانگەیاندووە کە ئامانجەکانی تەل ئەبیب لە شەڕی غەززە بە تەواوی مسۆگەر نەبووە.
هەروەها لە سەدا 32 ی بەشداربووان لەو ڕاپرسییەدا ڕایانگەیاندووە کە ئامانجەکانی شەڕی غەززە بە هیچ شێوازێک مسۆگەر نەبووە.
ڕاپرسییەکەی ڕۆژنامەی مەعاریۆ هەروەها پیشان دەدات لە سەدا 31 ی زایۆنیستەکان لەو بڕوایەدان کە گەڕانەوەی فەڵەستینییەکان بۆ باکوری کەرتی غەززە بە واتای کۆتایی شەڕە.
هەروەها تەنیا لە سەدا 36 ی زایۆنیستەکان لەو بڕوایەدان کە ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت./.