بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکدا وێڕای ئاشکراکردنی کاتی ناشتنی تەرمی پیرۆزی شەهیدان نەسروڵڵا و سەفیەدین، بە ئاماژە بە ئاگربەستی غەززە، وتی: ئەوەی کە خۆڕاگریی فەڵەستین دیلەکانی خۆیی لای ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد کرد، گەورەترین دەسکەوتە، بە تایبەت ئەو دیلانەی کە بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درابوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە درێژکردنەوەی ماوەی ڕێکەوتنی ئاگربەستی لوبنان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وتی: حکومەتی لوبنان بەرپرسی ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە، ڕژێمی زایۆنیستی نەک تەنیا ڕێکەوتنی پێشێل کردووە، بەڵکوو دەستدرێژی زۆری کردووە، هەربۆیە دەبێت حکومەتی لوبنان بە جیدی بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکات.
شێخ نەعیم قاسم ڕایگەیاند کە ئەمریکا پشتیوان و هۆکاری سەرەکی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە فەڵەستین و لوبنان.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری ڕێگایەک و هەڵبژاردنێکە و ئێمەش لە کاتی خۆیدا بە پێی پلانی خۆمان هەنگاو دەنێین، ئێمە کە باسی سەکەوتن دەکەین بە واتای ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو خۆڕاگری لەناو ببات.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئازایەتی و بوێری گەلی لوبنان بە خۆڕاگری و سوپاوە لەوەدا سەرکەوتوو بوو ڕژێمی زایۆنیستی تووشی شکست بکات و خاکی خۆی ئازاد بکات./.