بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:
” پێشانگای دەسکەوتە ئاسمانی و بەرگرییەکانی وڵاتم بەسەرکردەوە.
تواناکانی ئێران بە ئاستێک گەیشتووە کە ڕێگری لە هەر دەستدرێژییەکی دوژمنان بۆ سەر خاکی وڵات دەکات و ئەوان لە هەر دەستدرێژییەک پەشیمان دەکاتەوە.
ئەم توانایە بە پشت بەستن بە لێهاتوویی گەنجانی داهێنەر و زانایانی ئێرانی مسۆگەربووە و بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرگری وڵاتە نەک بۆ هێرشکردن “./.