بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید محەممەد ئەمین هاشمی ڕایگەیاند کە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو تۆڕە سەلەفییە لە ئەنجامی زانیاری وردی هەواڵگری و بە فەرمانی دادوەر بووە.
ناوبراو ئاماژەی بە ژمارەی دەستگیرکراوەکان نەداوە و داوای لە خێزانەکان کردووە چاودێڕی هەڵسووکەوت و هاتووچۆی منداڵەکانیان بکەن تا نەکەونە داوی تۆڕە توندڕەوەکانەوە.
لە ماوەی ڕابردووشدا بە دوو قۆناغ ژمارەیەک لە ئەندامانی تۆڕێکی تەکفیری – سەلەفی لە قەزای سەرپێڵێ زەهاو لە ڕۆژئاوای کرماشان دەستگیر کران./.