بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی توێژینەوەکانی پسپۆڕانی پزیشکی دەستنیشانیان کردووە کە چای ماوەبەسەرچوو دەبێتە هۆی برینی گەدە. بەڵام گرنگترین زیانەکانی بریتییە لە گەڕانەوەی گەدە و کێشەکانی ڕیخۆڵە.
چای ماوەبەسەرچوو بەڕاستی مانای چییە؟
ئەگەر چای لە ناو دەفری چادا بۆ زیاتر لە چوار بۆ هەشت کاتژمێر یان بۆ ماوەیەکی درێژتر هەڵبگیرێت، دەست دەکات بە لەدەستدانی تایبەتمەندییەکانی و تەنانەت دەتوانێت ببێتە مەترسیدار.
هەندێکیتر لە زیانەکانی چای ماوەبەسەرچوو بریتین لە:
– زیادبوونی ماندوێتی
– سەرئێشە
– سەرگێژخواردن
– خەوی خراپ
– زیادکردنی کۆلیسترۆڵی خوێن
– تێکچوونی سیستەمی سوڕی خوێن
– توندبوونەوەی نەخۆشی شەکرە لە جەستەدا./.