بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فرود عەسکەری جێگری وەزیری ئابوری و سەرۆکی دەستەی گومرکی ئێران وتی: لە 10 مانگی ڕابردووی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی، لە 140 گومرکی ئێراندا، 158 ملیۆن تەن کاڵا بە بەهای 103 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕ کراوە کە لە سەدا 8 گەشەی هەبووە.
ناوبراو وتی: لەم ڕێژەیە 127 ملیۆن تەن هەناردەی نانەوتی بە بەهای 47 ملیار دۆلار بووە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 12 و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 18 گەشەی هەبووە.
ڕاشیگەیاند کە لە 10 مانگی ڕابردووی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی، چین بە 12 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، عێراق بە 10 ملیار دۆلار، ئیمارات بە 5 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار و تورکیا بە 5 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ئامانجە سەرەکییەکانی هەناردەی کاڵای ئێران بوون./.