بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولناسر همەتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەبارەت بە شکستی سیاسەتی سزادانی وڵاتان و بێهوودەیی زیاترکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، وتی: پشکی دۆلار لە کۆی یەدەگی جیهانی لە سەدا 65 ی ساڵی 2016 بۆ لە سەدا 58 دابەزیوە. ترەمپ پێش ئەوەی هەڵبژێردرێت، ڕایگەیاندبوو کە هۆکاری لاوازبوونی پێگەی دۆلار، سیاسەتی هەڵەی ئەمریکایە بۆ سزادانی وڵاتان.
ناوبراو ڕایگەیاند: گرنگیدانی حکومەتی ئەمریکا بە باجە بازرگانییەکان پیشاندەری شکستی سیاسەتی گەمارۆدانی وڵاتان و بێهوودەیی دووبارەکردنەوەی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئێرانە.
وەزیری ئابوری ئێران ڕایگەیاند: لە گەڵ هەڕەشەی کەنەدا بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا بە هۆی سەپاندنی باجەوە، هەڵگرتنی سزای سەر کەرتی نەوتی ئێران لە ڕووی ئابورییەوە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرنگە./.