بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ بەردەوام پلانی خۆیی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ڕاگەیاندووە و ئامادەیی کۆبوونەوەی لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەربڕیوە. پوتین پیرۆزبایی سەرکەوتنی ترەمپی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد و بە هەمان شێوە ئامادەیی خۆیی بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ ناوبراو دەربڕی.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و ڕووسیا بەڕێوە دەچێت و ڕەنگە سعوودیە یان ئیمارات شوێنی ئەو کۆبوونەوە بن.
ترەمپ ئەوەی ڕاگەیاندووە کە حکومەتەکەی بەنیازی کۆبوونەوەیە لە گەڵ لایەنە جیاجیاکان بە تایبەت ئۆکرانیا و ڕووسیا./.