12 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی (1 ی شوباتی ساڵی 1979) ئیمام خومەینی (رە) لە پاریسەوە گەڕانەوە ئێران و بە پێشوازییە کەم وێنە و مێژووییەکەی خەڵک، ڕایانگەیاند کە بە پشتیوانی ئەم خەڵکە حکومەت پێک دێنین. هاتنی ئیمام خومەینی بووە هۆی خێراتربوونی شۆڕش و لە ماوەی 10 ڕۆژدا ڕژێمی شا کە لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکرا، ڕووخا و شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
لە ماوەیەکی کەمدا بە گشتپرسییەک، گەلی ئێران کۆماری ئیسلامییان وەک سیستەمی سیاسی هەڵبژارد. کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتاوە بۆ خزمەتکردن بە خەڵک و گەڕانەوەی پێگە و شکۆی ئێران دامەزرا. ئەم دەسەڵاتە لە ماوەی 46 ساڵی ڕابردوودا بە دوو هۆکاری ڕێبەری و پشتیوانی خەڵک گەیشتە پێشکەوتنێکی زۆر و دۆست و دوژمن دانیان بەم پێشکەوتنانەدا ناوە.
لە ڕووی خزمەتگوزارییەکانەوە، لە ڕووی بەرگری و سەربازییەوە، لە ڕووی پەروەردە و زانستەوە، لە ڕووی تەندرووستییەوە و …… ئێران بە یەکێک لە وڵاتانی گەورەی ناوچەکە دادەنرێت. ئەم هەموو پێشکەوتنە لە کاتێکدا بەدیهاتووە کە هەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، ئێران کەوتە بەر پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا و دوژمنانی دیکە و بە دەیان سزا و تەنانەت شەڕی هەشت ساڵەی سەدامیان لە دژی ئەم خاک و دەسەڵاتە هەڵگیرساند تا خەونی لاوازبوون یان لەناوچوونی ئێران بکەنە ڕاستی، بەڵام بوونی ڕێبەری و پشتیوانی خەڵک و کەڵک وەرگرتن لە توانا و دەفرایەتییە ناوخۆییەکان وایکرد کە ئێران بە سەر ئەو هەموو پیلانەدا زاڵ ببێت و لە ڕاستەڕێگای سەرکەوتن بەرەو لوتکەی پێشکەوتنەکان بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ ئێران ئەو هێزەیە کە دژی ئەمریکا وەستاوەتەوە، تەنیا وڵاتێکی ئیسلامییە کە هێرشی کردووەتە سەر ڕژێمی زایۆنیستی و پشتیوانی ئاشکرا لە گەلی فەڵەستین دەکات. ئەم دەسەڵات و هێزە کە پشت بە خەڵک و توانا ناوخۆییەکان دەبەستێت، بووەتە هیوایەک بۆ ئەوانەی دەیانەوێت وڵاتانی ئیسلامی لە دەستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ڕزگار بکەن./.