بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لامینی یامال تەمەن 17 ساڵ یەکێک بوو لە گەورەترین ئەستێرەکانی سەرکەوتنی سەختی بەرشەلۆنە بە سەر ئەلاوس. ئەم هێرشبەرە گەنجە چەندین نموونەی درەوشاوەی بەهرەکەی لە یارییەکەدا خستەڕوو. یەکێک لەو جوڵەیانەی کە باسی لێوە دەکرا کۆنترۆڵی تۆپ و دریبڵە ناوازەکانی بوو کە تێیدا تا پێنج یاریزانی جێهێشت و لێهاتوویی تایبەتی خۆی لە دریبڵدا نیشان دا.
ئەستێرەی گەنجی بەرشەلۆنە 11 دریبڵی سەرکەوتووی لە یارییەکەدا هەبوو لە کاتێکدا تۆماری مێسی، 10 دریبڵی سەرکەوتوو بو لە یاری مایۆرکا لە ساڵی 2007.
دوای یارییە گەورەکەی بەرامبەر ئەلاوس، لامین یامال هێزی خۆی وەک باشترین یاریزانی دریبڵی لالیگا سەلماند و ئێستا 73 دریبڵی سەرکەوتووی هەیە./.