بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئستفان دوجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە 545 هەزار ئاوارەی فەڵەستینی لە باشوری غەززەوە بەرەو باکوری ئەم ناوچەیە گەڕاونەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە زیاتر لە 36 هەزار کەسیش لە باکورەوە بەرەو باشوری غەززە ڕۆیشتوون.
دوجاریک ڕایگەیاند کە سێ کەمپی کاتی لە باکوری غەززە (بەیت حانون، بەیت لاهیا و جەبالیا) دابین کراوە کە هەر یەک لەوان شوێنی مانەوەی 5 هەزار کەسن.
ڕاشیگەیاند کە نرخی مادە خۆراکییەکان بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان دابەزیوە بەڵام بەراورد بە ڕابردوو هێشتا نرخەکان زۆرن./.