بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دوو هەفتەی کۆتایی گۆڕانکارییەکانی وەرزشی تۆپی پێدا، مانچستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی یاریزانێکی نوێی ناوەڕاست زیادکرد، چوونکە ڕۆدریگۆ هێرناندێز زۆربەی وەرزەکەی لەدەستداوە بە هۆی پێکانێکی سەخت له ئەژنۆیدا.
یاریزانانی وەک دۆگلاس لۆیس لە یۆڤانتۆس و ئێدرسۆن لە ئەتالانتا وەک بژاردەیەک بۆ بەڕێوەبەرانی مانچستەر سیتی پێشنیار کران، بەڵام هیچ کام لەو یاریزانانە لە گەڵ مەرجەکانی بەڕێوەبەرانی یانەکە یەکیان نەگرتەوە.
هەر لە بەر ئەم هۆکارەش مانچستەر سیتی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا سەرنجی لە سەر نیکۆ گۆنزالێسی پۆرتۆ بووە و پێی وابووە ئەم گواستنەوەیە دەتوانێت بە نرخێکی گونجاو و بە شێوەیەک ئەنجام بدرێت کە هەموو لایەنەکان ڕازی بکات.
لە حاڵەتی دانوستان لە گەڵ خودی یاریزانەکەدا، پێدەچێت پرۆسەکە بە بێ هیچ کێشەیەک بەردەوام بووبێت و نیکۆ گۆنزالێس ڕەزامەندی ڕوونی خۆیی نیشانداوە بۆ پەیوەستبوون بە یانەکەوە./.