بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ سێ شەممە 4 ی شوبات ی 2025 فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە فەرامەرز ئەسەدی کرد وەک سەرکۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە./.