بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پێشنیاری بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێی عەرەبی و ئیسلامیی بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری سوریا خستەڕوو.
ناوبراو وتی: عێراق گرنگی بە سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەدات و دەبێت پشتیوانی لە سیستەمێکی دیمۆکراسی بکرێت کە لە جێی هەوڵدان بۆ سڕینەوەی یەکتر، جەخت لە سەر بەشداری سەرجەم لایەنەکان دەکاتەوە.
لاریجانیش لەو کۆبوونەوەدا وێڕای دەخستخۆشی لە پێشنیارەکەی عێراق، ڕایگەیاند کە لە ئەگەری ڕێکەوتنی هەمووان، ئێران لە ڕیزی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا دەبێت کە لەو کۆنفرانسەدا بەشداری دەکەن./.