بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئیبراهیم شەعار لە ساڵی 1950 لە پارێزگای لازقیە لەدایکبووە و لە ساڵی 1971 بووە ئەندامی سوپای سوریا.
ناوبراو لە 4 ی نیسانی ساڵی 2011 وەک وەزیری ناوخۆی سوریا دەستنیشان کرا و تا ساڵی 2018 لەو پۆستەدا مایەوە.
محەممەد ئیبراهیم شەعار لە ساڵی 2011 خرایە ڕیزی سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و یەکێک لەو کەسانەیە کە تۆمەتبارە بە ڕووداوەکانی گرتووخانەی سیدنایا.
ئەو بەرپرسەی پێشووتری حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، خۆیی ڕادەستی هێزەکانی حکومەتی نوێی سوریا کرد./.