بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارکۆس ڕاشفۆرد، ئەستێرەی نوێی هێرشبەری ئەستۆن ڤیلا، کە دوای یانزە ساڵ مانچستەر یۆنایتێدی بەجێهێشت، هۆکاری پەتوەستبوونی بە ئەستۆن ڤێلا ئاشکرا کرد.
مارکۆس ڕاشفۆرد لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ میدیای فەرمی ئەستۆن ڤێلا وتی: ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ من کە یارمەتی تیپەکە بدەم و بەرەو پێشەوە بچم. دەبوو تیپێکم هەڵبژاردایە کە شێوازی یارییەکەم لە گەڵ ئەو تیپەدا وەکوو یەک بن.
ناوبراو وتی: ئامانجەکانمان ڕوونن، ئێمە هێشتا لە چامپیۆنزلیگداین و هەروەها دەمانەوێت بگەینە بەرزترین پلە لە خولەکەدا. بە دڵنیاییەوە ئەزموونی یاریکردن لە ئەستۆن ڤێلا لە چامپیۆنزلیگدا مێژووییە بۆ من. من ئاواتەخوازم یارمەتی ئەستۆن ڤێلا بدەم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان و بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین خاڵ./.