بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی مارکا ڕایگەیاندووە کە یانەی میلان لە گۆڕانکارییە وەرزشییەکانی وەرزی ڕابردوودا ویستی ڕاکێشانی فران تۆرێسی هەبوو. بەرپرسانی میلان پەیامێکیان بۆ یانەی بەرشەلۆنە ناردووە بە مەبەستی دەستپێکردنی دانوستانەکان بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی نەرێنی ئەو داواکارییەیان داوەتەوە.
بەرشەلۆنە تەنانەت ئامادە نەبووە لە گەڵ میلان دانوستان بکات بۆ ئەوەی فران تۆرێس هێرشبەرە ئیسپانییەکە بفرۆشێت. ئەوەش پیشان دەدات کە بەرشەلۆنە متمانەی زۆری بە فران تۆرێس هەیە./.