بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ئەمریکا کۆنتڕۆڵی کەرتی غەززە دەکات و لەوێ کار دەکەین، ئێمە دەبینە خاوەنی ئەوێ و دەبینە بەرپرسی پووچەڵکردنەوەی سەرجەم بۆمبە نەتەقیوەکان و چەکە مەترسیدارەکانی دیکە لەم ناوچەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە ئەوێ تەخت دەکەین و گەشەی ئابوری دەست پێدەکەین.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: بۆ ماوەیەکی زۆر دەبینە خاوەنی کەرتی
غەززە و ئەم کارەی ئێمە بە هەزاران هەلی کار دابین دەکات.
ترەمپ وتی: لەو بڕوایەدام کە ئەم کارەی ئێمە سەقامگیری بۆ ناوچەکە بە گشتی دەبێت.
ناوبراو وتی: لە گەڵ هەر کێ قسەم کردووە پشتیوانی لەم بیرۆکەیە کردووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: پاش جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە، خەڵکانێک لە سەرتاسەری جیهان لە غەززە نیشتەجێ دەبن.
ڕاشیگەیاند کە سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، غەززە، سعوودیە و چەند وڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات./.