بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێروین تەبرێزی وتەبێژی دەزگای فریاگوزاری پارێزگای تاران سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕایگەیاند: نزیکەی کاتژمێری ١٢ ی ئەمڕۆ (چوارشەممە 5 ی شوباتی 2025) تەقینەوەیەک بە هۆی تەقەمەنی دەستییەوە به دەزگای فریاگوزاری تاران ڕاگەێندرا و دەستبەجێ چوار ئەمبۆلانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.
وتەبێژی دەزگای فریاگوزاری تاران لە درێژەدا ڕایگەیاند: بەداخەوە کەسێک لە شوێنی رووداوەکە گیانی لە دەستدا و یەکێکی دیکە پاش ئەوەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە کە لە خانوویەکی نیشتەجێبووندا ڕوویداوە، چوار کەسی دیکەش برینداربوون./.