بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ جۆزێف عۆن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، وتی: من بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هاوئاهەنگ کار دەکەم و موڵەتی ئەوە نادەم هیچ کێشەیەک لە کاری حکومەتدا هەبێت.
ناوبراو وتی: من بۆ پێکهێنانی حکومەتی چاکسازی بە شیاوبوون و لێهاتوویی، هەوڵ دەدەم.
نەواف سەلام وتی: بڕوام بە گرنگی کاری حیزبی هەیە بەڵام لەم قۆناغەدا کارەکانی حکومەت لە کاری حیزبی بە گرنگتر دەزانم.
سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان وتی: یەکەمین و گرنگترین کارم ئەوەیە کە لوبنان بخەمە سەر ڕێگای ئاوەدانکردنەوە./.