بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تیرێل مالاسیا لە هاوینی ٢٠٢٢ پەیوەندی بە مانچستەر یۆنایتێدەوە کردووە بە گرێبەستێکی چوار ساڵە بە بەهای ١٥ ملیۆن یۆرۆ و ئێستا پاش دوو وەرز و نیو پەیوەندی بە ئایندهۆڤنەوە کرد.
وەرزی ڕابردوو بە هۆی پێکانێکی سەختەوە لە ئەژنۆیدا یاری بۆ تیپی مانچستەر نەکرد و لەم وەرزەدا تەنیا 360 خولەک یاری کردووە. هەروەها 47 یاری بۆ مانچستەر ئەنجامداوە و هیچ گوڵێکی نییە./.