بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یاری نێوان هیلالی سعوودیە و پێرسپۆلیسی ئێران کە شەوی سێ شەممە لە یاریگای کینگدام ئارێنا بەڕێوەچوو، یانەی هیلالی سعوودی بە ئەنجامی 4-1 لە پێرسپۆلیسی بردەوە. ئەمە زۆرترین ژمارەی گۆڵە لە خولی ئاسیا کە هیلالی سعوودی لە یەک نیوەدا تۆماری کردووە.
هیلالی سعوودی پێشتر توانیبووی لە یەک نیوەدا سێ گۆڵ تۆمار بکات بەرامبەر شۆرتەی عێراق و ئەلعەینی ئیمارات./.