بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنکەرە لە گەڵ نوح یڵماز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووە و لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە هاوکارییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
لەو کۆبوونەوەدا تیشک خرایە سەر چەندین پرسی سیاسی، بازرگانی، وزە، کەلتوری، کۆنسووڵی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
هەر دوو جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و تورکیا دۆخی ناوچەکە بە تایبەت فەڵەستین، لوبنان و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان تاوتوێ کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە سەر ئیرادەی جیدی بەرپرسانی باڵای ئێران و تورکیا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەردەوامی هاوکارییەکان لە پرسە ناوچەییەکاندا کرایەوە./.