بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی سێ شەممە ئامادەیی خۆیی بۆ دانوستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران ڕاگەیاند.
ناوبراو لە کاتی واژۆکردنی فەرمانێکی سەرۆکایەتی سەبارەت بە ئێران، ڕایگەیاندووە کە ئەو فەرمانە زۆر قورسە و هیوادارە ناچار نەبێت سوودی لێوەربگرێت.
ترەمپ ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەوەیە کە ئایا دەتوانێت لە گەڵ ئێران بگاتە ڕێکەوتن یان نە؟
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیکرد کە مافی خۆیە ڕێگری لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بکات.
ناوبراو بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی نزیک بووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە تاران ناتوانێت ئەو چەکەی هەبێت./.