بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی ئەم وڵاتە، وتی: ئەگەر بابەتەکە ئەوەیە کە ئێران هەوڵی گەیشتن بە چەکی ناوەکی نەدات، ئەمە دەکرێت و کێشە نییە.
ناوبراو وتی: هەڵوێستەکانی ئێران ڕوون و ئاشکرایە و ئەندامی ئێن پی تی و فەتوای ڕێبەری باڵاش هەیە کە ڕێگاکەی بۆ ئێمە دیاریکردووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی سێ شەممە دیسانەوە بڕیارێکی لە دژی ئێران دەرکرد و ڕایگەیاند کە سزایەکی قورس دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتەش ڕادەگرێت./.