بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس دژایەتی توندی خۆیی بۆ پیلانگێڕییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دژی کەرتی غەززە دەربڕی و ڕایگەیاند کە کەرتی غەززە بەشێکی سەرەکی و دانەبڕوای خاکی فەڵەستینە.
ناوبراو وتی: موڵەتی ئەوە نادەین زیان بە مافی گەلی ئێمە بگات کە چەندین دەیە لە پێناویدا خەبات و گیانفیداییمان کردووە.
مەحمود عەباس وتی: ئەم پرۆژانە پێشێلکردنی جیدی یاسای نێودەوڵەتییە و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بە بێ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودس لە سنورەکانی 4 ی حوزەیرانی 1967 لە سەر بنەمای دوو دەوڵەتی، مسۆگەر نابێت.
وتیشی کە گەلی فەڵەستین لە خاک و ماف و پیرۆزییەکانی خۆیان چاوپۆشی ناکەن و کەرتی غەززە وەک کەرتی خۆرئاوا و ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، بەشێکی سەرەکی خاکی فەڵەستینە و کەس مافی ئەوەی نییە لە جێی گەلی فەڵەستین بڕیار بدات./.