بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جنین پلاسخارت لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی، جەختی لە سەر گرنگی و بەردەوامی ڕۆڵی ئێران لە هاوکاریکردنی لوبنان بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام لەو وڵاتەدا کردەوە و هیوای خواست کە پابەندبوون بە ئاگربەست بتوانێت بەستێنی جێگیربوونی ئاسایش و سەقامگیری و هاوکاریکردنی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەتووەکانی شەڕ دابین بکات.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەستی لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، جەختیکردەوە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان و کشانەوە لە ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنان، گوشاری پێویست بخاتە سەر ئەو ڕژێمە.
عێراقچی ڕایگەیاند کە دۆخی ئێستای لوبنان و حزبوڵڵا، هاوشێوەی دۆخی پاش شەڕی 33 ڕۆژە و دەستدرێژییەکانی ساڵی 2006 ی ڕژێمی زایۆنیستییە و سەرەڕای ئەم هەموو تاوانەی زایۆنیستەکان، پێگەی حزبوڵڵا بە بەهێزی لە لوبناندا دەمێنێتەوە./.