بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەید عەمار حەکیم دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی تاران و بەغدای تاوتوێ کرد.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر گرنگی ڕۆڵی وڵاتانی ناوچەکە لە چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان و کێشەکاندا کردەوە و داوای بەشداری کاریگەری وڵاتانی ناوچەکەی لەم پێناوەدا کرد.
حەکیم بە ئاماژە بە دۆخی عێراق ، ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە دەسکەوتی گرنگی لە بواری سیاسی، ئابوری، ئەمنی و کۆمەڵایەتیدا هەبووە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە بە پێی ڕۆڵی عێراق لە سەقامگیری ناوچەکە، جەختی لە سەر پاراستنی ئەم دەسکەوتانە کردەوە./.