بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماجد ئەنساری بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە کە قەتەر تەنانەت لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران هەوڵیدەدا و لەو بڕوایەدایە کە ئەم ڕۆڵەش دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە قەتەر لە ئێستادا هاوکات بەشداریی لە 10 پرۆسەی نێوەندگێڕیدا هەیە، بە تایبەت لە نێوان بزوتنەوەی حەماس ی فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی.
لە ساڵی 2024 قەتەر بۆ ئاڵوگۆڕی گیراوانی ئێران و ئەمریکا نێوەندگێڕیی کرد./.