بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سوریا، پیرۆزبایی کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد و گەیشتنی ناوبراوی کرد بە پێگەی سەرۆک کۆمار و پشتیوانی خۆیی بۆ قۆناغی ڕاگوزەری دەسەڵات لە سوریا ڕاگەیاند.
مەکرۆن جەختی لە سەر هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سوریا و پێدانی دەرفەت بەم وڵاتە لە پێناو گەشە و باشتربوونی دۆخەکە کردەوە.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەروەها جەختی لە سەر پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی، یەکپارچەیی، سەربەخۆیی و دەسەڵاتی سوریا کردەوە./.