بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە فەڵەستینییەکان مافی ئەوەیان هەیە لە سەر خاکی خۆیان درێژە بە ژیان بدەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە غەززە بەشێکی جیانەکراوی خاکی فەڵەستینە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە سەر ڕێگاچارەی دوو دەوڵەتی دەکاتەوە.
گۆتێرێش هەر هەنگاوێکی لە پێناو پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە و فەڵەستیندا ڕەتکردەوە./.