بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرزی پەستانی خوێن بە زمانێکی زۆر سادە ئەو فشارەیە کە خوێن لە سەر دیوارەکانی خوێنبەرەکان دادەنێت. بەداخەوە زۆربەی خەڵک ئەمڕۆ پەستانی خوێنیان بەرزە. ئاڵۆزییەك كە دەتوانێت زیان بە خوێنبەرەكان و دڵ و مێشك و گورچیلە و چاوەكان بگەێنێت.
نیشانەکانی بەرزی پەستانی خوێن بریتین لە:
سەرئێشەی بەردەوام
هەستکردن بە فشار لە سەر سەر یان گوێچکە
سەرگێژخواردن
هەستکردن بە لێدانی ناڕێک لە دڵدا
کێشە لە هەناسەدان
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بریتین لە:
جگەرەکێشان
کێشی زیادە و قەڵەوی
زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی خوێ
خواردنەوەی کحول
زیادبوونی تەمەن
هۆکاری جێنێتیکی./.