بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یارییەکەی شەوی ڕابردوودا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ٣-٢ لە لیگانسی بردەوە، بەڵام لە ناوەڕاستی یارییەکەدا مۆدریچ ڕەخنەی لە ڤینیسیۆس گرت کە بۆچی نەگەڕایەوە بۆ بەرگری و ئەرکەکەی خۆیی جێبەجێ نەکردووە.
هەروەها مۆدریچ بە ڕوونی گلەیی لەو کارتە زەردە کردووە کە ڤینیسیۆس وەریگرتووە. ناڕەزایی مۆدریچ لە وینیسیۆس تەواو دیار بوو و تەنانەت ئەنچێلۆتی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەم بابەتە دا. ئەنچێلۆتی ڕایگەیاند: ئەگەر مۆدریچ ئەمەی وتبێت، ئەوا مافی خۆیەتی و دەبێت هەمیشە ڕێز لە ئەو شتانە بگرین کە دەیڵێت.
لە کۆتایی یارییەکەدا، کاتێک پرسیار لە مۆدریچ کرا سەبارەت بە ململانێ لە گەڵ ڤینیسیۆس، وتی: چۆن دەتوانم لە گەڵ ڤینیسیۆس خراپ بم؟ ئەمانە شتگەلێکی تۆپی پێن و لە یاریدا سرووشتین./.