بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم کەشتییە بە توانای هەڵگرتنی چەندین فەوجی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، نیشتنەوە و هەڵدانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بەلەمە سەربازییەکان، کۆپتەرە شەڕکەرەکان و …. بە سەکۆیەکی دەریایی گەڕۆک دادەنرێت کە دەتوانێت لە ئەرک و ڕاسپاردە سەربازییەکان ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت.
کێشی کەشتی سەربازیی شەهید باقری نزیکەی 2100 تەنە، درێژییەکەی 240 مەتر و پانییەکەی 27 مەترە، جگە لەوەش کەشتی شەهید باقری بە درێژایی 180 مەتر ڕێڕەوێکی تایبەتی بۆ فڕین و نیشتنەوەی جۆرەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەیە.
ئەم کەشتییە سەربازییە بە توانای دەریاوانی تا فۆرس ی 9 (ئۆقیانووسەکان) و مەودای کارکردنی 22 هەزار مایلی دەریایی، دەتوانێت ماوەی ساڵێک بە بێ دووبارەکردنەوەی دابینکردنی سووتەمەنی درێژە بە کارەکانی بدات.
ئەم کەشتییە سەربازییە هەروەها لە بواری تەندرووستی و پزیشکیشدا نوێترین ئامێر و پێداویستی و تیمی پزیشکی تێدایە.
چەندین تایبەتمەندی دیکەش بۆ ئەم کەشتییە سەربازییە لە بەرچاو گیراوە./.