بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له یارییەکەی شەوی ڕابردوودا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 3-2 بەرامبەر لیگانس سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەرکەوت.
خاڵە تایبەتەکە پەردەلادان لە سەر هێرشبەری نوێ، گۆنزالۆ گارسیای تەمەن20 ساڵ بوو که لە پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادە بوو. گۆنزالۆ گارسیا یەکەم چانسی بەدەستهێنا بۆ ئەوەی لە ڕیاڵ مەدریددا درەوشاوە بێت و توانی گۆڵی سەرکەوتنی یانەکه تۆماربکات.
گۆنزالۆ گارسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ پەیامنێران دوای یارییەکە، وتی: خەونێک بوو کە لە منداڵییەوە بیرم لێدەکردەوە و زۆر دڵخۆشم بەو بابەتە. دەمزانی یارییەکە کەمێک قورسە و دەبوو لە ناوچەی لێدانی سزا بم بۆ ئەوەی تا هەر تۆپێک هاتە لام، بیکەمە گوڵ./.