بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی فەرزامی گۆرانیبێژی کرماشانی لە بەرواری 1 ی ڕێبەندانی 1403 ی کۆچی هەتاوی (20 ی کانوونی دووەمی 2025) لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی تەعاون ی شاری کرماشان بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.
مەهدی حاجیان فەرماندەی هێزی ئاسایشی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە پاش 18 ڕۆژ بکوژی ئەو گۆرانیبێژە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کرماشان دەستگیر کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بکوژەکە دانی بە تاوانەکەدا ناوە و لێکۆڵینەوەکان لەم دۆسیەیە بەردەوامە./.