بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرزی فشاری خوێن و جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ ئەو هۆکارانەن کە لەم ڕۆژانەدا زیاتر باون. لەم حاڵەتەدا دەتوانرێت بڵێین کە خواردنی زەیتی کونجی دەتوانێت مەترسی جەڵتەی دڵ کەم بکاتەوە و پەستانی خوێن ڕێکبخات. هەروەها دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و ئاسن و بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان بەسوودە.
لە پزیشکی نەریتیدا، زەیتی کونجی هەروەها پێشنیار کراوە بۆ باشترکردنی هەوکردنی جومگەکان، دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێن و نەرمی و زیندوویی پێست.
هەندێک لە سوودەکانی دیکەی زەیتی کونجی بریتین لە:
1- یارمەتیدان بۆ دابەزاندنی کێش
2- خۆپاراستن لە تەنگەنەفەسی
3- پاراستنی تەندرووستی دڵ
4- کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن
5- یارمەتیدان بۆ کارکردنی تەندرووستی مێشکی
6- تایبەتمەندی دژە شێرپەنجە
7- کەمکردنەوەی کەمخوێنی
8- باشترکردنی قژ./.