بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن سەلامی وتی: ئێمە ساڵانێکە بە هەڕەشەکانی دوژمنان بۆ هێرشکردنە سەر دامەوزراوە ناوەکییەکانی ئێران ئاشناین و بە جیدی وەریدەگرین، بەڵام لە هەڕەشەکان گرنگتر ئەوەیە کە چۆن وەڵام دەدرێنەوە، ئێمە بە کردەوە وەڵامێکی توندی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە.
ناوبراو وتی: ئەگەر هەر دەسەڵاتێک بە نیازی پێشێلکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان بێت، ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە و پێشتر ئەوەمان بە کردەوە سەلماندووە.
فەرماندەی سوپای پاسداران وتی: هەر کەسێک هەڕەشەمان لێبکات ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند و چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە، لە بەر ئەوەی کە ئەمڕۆ ئێمە لە هەر کاتێکی دیکە بەهێزترین./.