بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فلیک لە دوای ئامادەبوونی لە بەرشەلۆنە هەوڵیداوە بە شێوازی خۆی بەرەو پێشەوە بچێت و بێگومان جوڵە و هەڵسووکەوتەکانی سەرنجی زۆرێک لە میدیاکانی ئیسپانیای ڕاکێشاوه و ئەوان پێیان وایە کە ئەمە باشترین شتە بۆ بەرشەلۆنە.
ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە یەکێک لە یاسا سەرنجڕاکێشەکان کە لەم تیپەدا بەکارهێنراوە، قسە لە سەر بەکارنەهێنانی مۆبایل و بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکانە لە کاتی پێشبڕکێکان و هەروەها بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ڕاهێنان یان کۆبوونەوە فەرمییەکانی تیپەکە.
هۆی بڕیارەکەی فلیک ئەوەیە کە بەکارهێنانی مۆبایل و زیادەڕۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە جیدی کاریگەری نەرێنی لە سەر ئەدای یاریزانان هەیە و دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی کە هەموو یاریزانەکانی سەرنجیان لە سەر ئیش و کاری خۆیانە./.