بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بڕیاری فرۆشتنی چەکی بە ڕژێمی زایۆنیستی داوە بە بڕی 7 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار و ئەو گرێبەستەش جۆرەکانی چەک بە تایبەت مووشەکی زیرەکی هڵفایر لە خۆ دەگرێت.
پێشتر پێگەی ئەکسیۆس ڕایگەیاندبوو کە ترەمپ فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داوە بڕیارەکەی جۆبایدن بۆ ڕێگری لە پێدانی بۆمبی سەنگەرشکێنی یەک تەنی بە ڕژێمی زایۆنیستی هەڵپەسێرێت.
حکومەتەکەی بایدن لە کۆتا ڕۆژانی چالاکیی خۆیدا ڕەزامەندی لە سەر فرۆشتنی چەک بە ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت مووشەک و تۆپخانە دەربڕیبوو./.