بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو لە بردنەوەی بایرن میونشن بە ئەنجامی 3-0 لە یانەى ڤێردەربریمەن، هاری کەین دوو گۆڵی لە لێدانی سزا تۆمارکرد.
هاری کەین بەم دوو گۆڵە لەم وەرزەدا تا ئێستا 21 گۆڵی تۆمارکردووە لە خولی ئەڵمانیا و دیسانەوە بۆ هەشتەمین جار لە وەرزێکدا تۆمارێکی زیاتر لە بیست گۆڵی بەدەستهێناوە. هەروەها تۆماری ئالان شیرێری شکاند کە حەوت جار ئەم کارەی کردبوو./.