بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە هەندێک ڤیتامین وەک ڤیتامینەکانی E و D و ئۆمێگا – 3 یارمەتی بەرزکردنەوەی کارکردنی مێشک دەدەن، بەتایبەت لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بوون.
ڤیتامین E:
هەندێک بەڵگە ئەوە دەردەخەن کە ڤیتامین E دەتوانێت بۆ دەروون و یادەوەری بەساڵاچووان بەسوود بێت. سەرچاوە خۆراکییەکان کە ڤیتامین E یان تێدایە بریتین لە: زەیتی ڕووەکی و سپێناغ و برۆکلی.
ڤیتامین D:
بە پێی توێژینەوەکانی ساڵی 2023، ڤیتامین D لەوانەیە کاریگەری ئەرێنیی لە سەر نەخۆشییە دەمارییەکان وەک نەخۆشی ئەلزهایمەر یان پارکینسۆن هەبێت. ڤیتامین D دەتوانرێت بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر و خواردنی هەندێک خۆراک وەک ماسی یان هێلکە بەدەست بهێنرێت.
ئۆمێگا 3:
ئۆمێگا -3 دەبێتە هۆی فێربوونی باشتر، بەرزکردنەوەی بیرەوەری، باشترکردنی سوڕی خوێن بۆ مێشک. ماسییەکان دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا – 3./.