بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود قەماتی ڕایگەیاند: ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری لە بەشداریکردنی حزبوڵڵا لە کابینەی داهاتووی لوبنان بکات و نێردەی ئەمریکا بە لێدوانەکانی سووکایەتی و هەڕەشەی لە بەشێکی زۆری لوبنانییەکان کردووە.
ناوبراو وتی: ستایشی هەڵوێستی سەرۆک کۆماری لوبنان لە بەرامبەر لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا دەکەین، بە تایبەت ئەوەی کە هەڵوێستەکەی لە بەرامبەر وڵاتێک بووە کە خۆی بە سەر جیهاندا زاڵ کردووە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی: ئێمە لە بەرامبەر دیکتاتۆریەتێکی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپین کە دەیەوێت جیهان کۆنتڕۆڵ بکات.
مۆرگان ئۆرتاگۆس نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی نایەوێت حزبوڵڵا بەشداری لە کابینەی نوێی لوبناندا بکات./.