بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای کرمان، وتی: ئێمە دەتوانین داهاتوو باشتر لە ئێستا بونیات بنێین، بۆ ئەمەش دەبێت بڕوامان بە توانای خۆمان هەبێت.
ناوبراو وتی: ئەگەر تێڕوانینی ئێمە لە سەر گەیشتن بە لوتکە بێت، دەتوانین ئێران بکەینە وڵاتێکی سەربەخۆ، ئازاد کە پێویستی بە دەرەوە کەمتر بێت، ئەگەر دەیانەوێت بە سزا و گەمارۆکان ئێمە لە گەیشتن بە ئامانجەکان بێبەش بکەن و وا دەزانن لە برسا دەمرین، ئەگەر ئیرادە بکەین ڕێگاکە دەدۆزینەوە، کێشەکە ئیرادە و بڕوابەخۆبوونە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەگەر چاومان لە لایەنەکانی دیکە نەبێت و پشت بە توانای خۆمان ببەستین، بڕوام بەوە هەیە کە بەوەی دەمانەوێت، دەگەین. ئێمە دەمانەوێت بگەینە پلەی یەکەمی ناوچەکە لە ڕووی زانست و ئابوری و تەکنۆلۆژیاوە، بەڵام ئەمە بە ئاسانی مسۆگەر نابێت و دەبێت لە پێناویدا ماندووێتی زۆر ببینین./.