بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 8 ی شوباتی 2025، پاسەکانی هەڵگری دیلە فەڵەستینییەکان لە میانەی پێشوازی هەزاران کەس گەیشتنە شاری ڕامەڵڵا.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ئەو دیلانە لە گرتووخانەکانی عۆفەر لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا و نەقەب لە باشوری فەڵەستینی داگیرکراو ئازاد کراون.
ئەو دیلانە لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد کراون.
کەتیبەکانی عێزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3 دیلی زایۆنیستیان ئازاد کرد و ڕادەستی هێزەکانی خاچی سوری نێودەوڵەتی کران.
ڕێکخراوی کاروباری دیلەکانی فەڵەستین، ڕایگەیاندووە کە 42 کەس لەو دیلانەی ئەمڕۆ ئازاد کراون لە دانیشتووانی کەرتی خۆرئاوا، 3 کەس لە دانیشتووانی قودسی داگیرکراو، 27 کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەززە و 111 کەسی دیکەش پاش ئۆپەراسیۆنەکەی 7 ی تشرینی 2023 لە کەرتی غەززە دەستگیر کرابوون.
ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە 7 کەس لە دیلە ئازادکراوەکانی فەڵەستین بە هۆی قورسی سزاکانیانەوە بۆ دەرەوەی فەڵەستین دوور دەخرێنەوە./.